Translations:Forgiving Step by Step/31/ckb
- بە لێخۆشبوونەوە دەچەسپێم
- کاتێك هەست و سۆزە کۆنەکانت سەریانهەڵدایەوە، ئەوا وەبیر خۆت بهێنەوە کە تۆ پێشوەخت بڕیاری لێخۆشبوونت داوە. پاشان دەبینیت کە ئەو هەست و سۆزانە دەڕۆن و چیتر ناگەڕێنەوە. بەڵام نابێت ئەوەش لەبیر بکەین کە دەکرێت هەندێک کات دید و ڕوانگە و چینی قوڵی ئازارەکان سەرهەڵبدەنەوە کە پێشوەخت باست نەکردوون. ئەو کات دەتوانین دیسان پڕۆسەی لێخۆشبوون ببڕین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی کە بەتەواوی هەموو مەوداکان چارەسەر کراون. بەو شێوەیە دەتوانین بە تەواوی و لە قوڵایی دڵمانەوە لە بەرامبەرەکەمان خۆشبین.