Translations:Overcoming Fear and Anger/2/ckb
بە شیمانەیەکی زۆر، زۆربەمان ترسمان تەجروبە کردووە. هەندێک کات ترس یارمەتیدەرە، چونکە لە مەترسییەکەی حەتمی دەتپارێزێت و ڕێگە نادات کوێرانە بکەویتە ناوییەوە. بەڵام کاتی وا هەیە کە لەگەڵ هەبوونی مەترسییەکی کەم یاخود لەگەڵ ئەوەی کە هیچ مەترسییەک بوونی نییە، ئێمە بێ ئەندازە دەترسین. زۆر جار تەنانەت ئەگەر بزانین کە ترسەکە نامەنتقی و نالۆژیکییە یان کاردانەوەیەکی لە ڕادەی خۆی زیاترە، ئینجا ناتوانین خۆمانی لێ بپارێزین.