Translations:Overcoming Fear and Anger/20/ckb

خودا هەرگیز نایەوێت کە ترس و تووڕەیی بەسەرماندا زاڵ بێت. کاتێک ئەم جیهانەی دروست کرد، هەموو شتێک تەواو و کامڵ بوو. ترس و ئازار و مردن و نادادپەروەری بوونی نەبوو. بەداخەوە، یەکەم مرۆڤ و ئێمەش، دژی خودا یاخی بووین و لە جێگەی چاکەی خودا خراپەمان هەڵبژارد. دەرەنجامی ئەمە بریتییە لە دنیایەکی ڕووخاو و وێران، کە شەیتان دەور و ڕۆڵێکی زۆری تێدا هەیە. شەیتان بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدایە کە دەست بەسەر خەڵکدا بگرێت و ئەم درگا کراوانە بەکاردێنێت بۆ ئەوەی مرۆڤەکان بکاتە کۆیلەی ترس و تووڕەییەکی ناتەندروست.