Translations:Overcoming Fear and Anger/3/ckb

تووڕەییش بە ئەندازەی ترس دەتوانێت کاریگەری لەسەر ژیانمان دابنێت. لەوانەیە حاڵەت و بارودۆخی وا بێتە پێشمان کە بە هۆیەوە یەکسەر هەڵدەچین و تووڕە دەبین. لەوانەیە هەندێک کات تووڕەبوونەکانمان دروست بێت، هەندێك کاتی دیکەش لەوانەیە زیادەڕەوی تێدا بکەین. ئەوەی کە ڕوویداوە لەوانەیە کێشەیەکی گەورە نەبێت، بەڵام شتیكی دەروونمان بە ئامانج دەگرێت. ئینجا ئەوەی کە لە ناخمانەوە هەڵدەقوڵێت تووڕەییەکی زیاترە کە لە ڕاستیدا تەنها لەو بارودۆخەوە سەرچاوەی نەگرتووە. بۆیە هەتا ئەو کاتەی ئەو تووڕەییە لە ناخماندا بێت، ناوبەناو دێتە دەرەوە.