Translations:Overcoming Fear and Anger/5/ckb
بۆ ئەوەی کە بتوانین ڕوونی بکەینەوە کە بەو شێوەیەیە، ئەوا دەبێت نموونەی درگا لە ژیانماندا بەکاربهێنین. وای دابنێ کە ئێمە درگایەکی پڕ لە ترسمان هەیە. کاتێک دەیکەینەوە، ترس دێتە نێو ژیانمانەوە. دەکرێت یەک تۆز لە دەرگاکە بکەینەوە، بەو شێوەیە تەنها یەک تۆز ترس دێتە ژوورەوە. بەڵام دەکرێت بە تەواوی بکرێتەوە و ترسەکە ئەو کەسە بە تەواوی دابپۆشێت و ئیش و کار و بیر و هزری داگیر بکات. بە هەمان شێوە، درگایەکی توڕەییمان لە ژیانماندا هەیە. ئەگەر ئەم درگایانە دابخرێن، هیچ ترس و تووڕەییەکی ناتەندروست ناتوانێت بێتە نێو ژیانمانەوە.